نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌كه له رێكخراوى یونسكۆ و یونسێف و بانكى نێوده‌وڵه‌تى داوایان كرد، ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه و چیتر خوێندن له وڵاتانى هه‌ژار داوا نه‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌كه له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به منداڵان”یونسێف” رێكخراوى په‌روه‌رده وزانست وكولتوور “یونسكۆ” وبانكى نێوده‌وڵه‌تى داوایان كردووه ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه و هه‌وڵى پاراستنى پرۆسه‌ى خوێندن بدرێت.
ئه‌و رێكخراوانه ده‌ڵێن هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ته‌واوى قوتابخانه‌كان 150 وڵات كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، له وڵاتانى پێشكه‌وتوو قوتابیان ته‌نیا شه‌ش هه‌فته‌ى خوێندنیان له‌ده‌ست چووه، كه‌چى قوتابخانه‌كان له وڵاتانى هه‌ژار چوار مانگه خوێندیان تێدا نه‌كراوه.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپات له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه وهۆشداریى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له داخستنى ده‌ده‌ن وده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كى خراپى بۆ منداڵان ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو له هه‌رێمى كوردستان، بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌رده‌وامبوونى خوێندن بدرێت.