به بۆنه‌ى كۆچى دوایى سه‌عدوڵا په‌رۆشى شاعیر و نووسه‌ر، ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌عدوڵا په‌رۆشى شاعیر له هه‌ولێر به نه‌خۆشى كۆرۆنا كۆچى دوایى كرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیر و نووسه‌ری دیار، (سەعدوڵلا پەرۆش)م بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و لە سەرجەم نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوخه‌میانم.
خوای مەزن سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٢٩