نوچه‌نێت
دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر شارى نیسى فڕه‌نسا، دوو هێرشى تر كراوه‌ته سه‌ر به‌رژوه‌ندى فڕه‌نسا یه‌كه‌میان له شارى ئه‌ڤینیۆن و ئه‌ویتریان بۆ سه‌ر كونسوڵخانهیهكى فڕه‌نسا بووه له سعوودیه.
ئه‌مڕۆ له شارى نیس هێرش كرایه سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك، سێ كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سى تریش برینداربوون، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى فرانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له كوژراوه‌كان سه‌رى بڕدراوه.
به‌رپرسانى فڕه‌نسا گوتوویانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه كه به چه‌قۆ هێرشى كردووه و ته‌مه‌نى 25 ساڵه و له كاتى هێرشه‌كه ته‌كبیرى لێداوه و چه‌ند جارێك گوتوویه‌تى”الله اكبر”.
جگه له‌مه‌یش رووداوه‌كه‌یان به تیرۆر وه‌سف كردووه.
هه‌ر له فڕه‌نسا له شارى ئه‌ڤینیۆن كه‌سێكى تر ویستوویه‌تى، به چه‌قۆ هێرش بكاته سه‌ر رێبواران به‌ڵام پۆلیس ته‌قه‌ى لێكردووه و كوشتویه‌تى.
جیا له‌م دوو رووداوه‌ى فڕه‌نسا كه‌سێك له‌سعوودیه هێرشى كردووه‌ته سه‌ر كونسوڵخانهیهكى فڕه‌نسى له‌و وڵاته وپاسه‌وانى كونسوڵخانه‌كه‌ى به چه‌قۆ بریندار كردووه.
ئه‌و هێرشانه دواى ئه‌و ته‌نگژه‌یه دێ كه بۆ كاريكاتێرهكانى هه‌فته‌نامه‌ى شارلى ئیبدۆ له وڵاتانى موسڵمان دروست بووه.