سەنگەر ئاکرەیی، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌ر له نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سیده‌كان بۆردمان كرا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه ده‌ڵێ، بۆردمانه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان كراوه وهیچ زیانێكى نه‌بووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020، بۆردمانى گوندەکانی بنی رەشكێ، بەربزین و بەربشین و بن پەرێز لە سنووری ناحیەی سیدەکانی سەر بەقەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر كراوه.
شایەتحاڵەک بە نوچەنێتی گوت، “نزیکەی کاتژمێرک به‌ر له‌نیوه‌ڕۆ بوردومانەکە بۆ ماوەی پێنج هەتا شەش خوولەک بەردەوام بوو”
ئیحسان چەلەبی، بەرێوبەری ناحیەی سیدەکان له‌سه‌ر رووداوه‌كه بە نوچەنێتی گووت، “کاتژمێر ١١:٤٥ خوولەکی ئەمرۆ بەیانی، تۆپخانە و فرۆکەکانی جەنگی ئێران سنووری سیدەکان تۆپباران کرد بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی حیزبی رۆژهەڵاتی ئێران لەو سنوورانە” چه‌له‌بى رەتیشی کردەوە کە هێزەکانی پەکەکە لەو سنوورە هەبن.
سەبارەت بە هەبوونی زەرەر و زیانی گیانی، ئیحسان بە نوچەنێتی گوت: “سوپاس بۆ خوا هەتا ئێستا بۆردمانەکان بۆ گوندەکانی ئێمە هیچ زەرەر و زیانەکی نەبووە”
ئیحسان چەلەبی دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه کە “ئێران بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان و تۆپخانەکانیانەوە تۆپبارانی ئەو سنوورانەی کردووە”
ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه به بیانووى هه‌بوونى هێزه چه‌كداره‌كانى وه‌ك په‌كه‌كه و دیموكرات ئێران و توركیا بۆردمانى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.