نوچه‌نێت
دوێنێ 28ى تشرینى یه‌كه‌م، ته‌مه‌نى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور له په‌رله‌مانى عێراق بوو به ساڵێك كه‌چى تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه وێراى ئه‌وه‌ى هه‌شت مانگیش به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه تێپه‌ڕیوه كه بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كانى پێى دراوه.
له 28ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 ئه‌و كاته‌ى عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى خۆپێشاندانه‌كان بوو، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور له په‌رله‌مانى عێراق پێكهینرا، چونكه هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور یه‌كێك بوو له داواكارى خۆپێشانده‌ران.
ئه‌و كات واده‌ى چوار مانگ به‌و لیژنه‌یه درا، كه‌چى تا ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه و ماوه‌یه‌كی زۆریش بوو كاره‌كانى وه‌ستا بوو.
ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه، یۆنادم كهناى دواندووه كه ئه‌ندامێكى لیژنه‌یه‌كه، يۆنادم باسى له‌وه كردووه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌لایه‌ن لیژنه‌كه مشتومڕى له‌سه‌ره و كه‌چى تا ئیستا یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌وانه بابه‌تى گۆڕینى شێوازى ده‌سه‌ڵاتدارى له عێراق، كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و چه‌ندان كێشه‌ى تر.
كنا باسى له‌وه كردووه، 50 ماده‌ى ده‌ستوورى عێراق ده‌ستنیشان كراون، بۆئه‌وه‌ى هه‌موار بكرێنه‌وه.