نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێرشێكى تیرۆریستى كراوه‌ته سه‌ر شارى نیسى فڕه‌نسا و چه‌ند كه‌سێك كوژراون.
سكاى نیوز ده‌ڵێ، هێرشه‌كه به چه‌قۆ ئه‌نجام دراوه و تا ئێستا سێ كه‌س كوژراون و برینداریش هه‌یه.
پۆلیسى گرتنى هێرشبه‌ره‌كه‌ى راگه‌یاندووه و رووداوه‌كه‌ى به كرده‌یه‌كى تیرۆریستى له قه‌ڵه‌م داوه.
چه‌ند ماڵپه‌رێكى فڕه‌نسى و جیهانى چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێن رووداوه‌كه له كه‌نیسه‌یه‌كى شارى نیس بووه.