نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى دیفێنس وه‌نى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا باس له تواناى سه‌ربازى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، هێشتا پێویستى به هێزه‌كانى ئه‌مریكا هه‌یه، چونكه له‌ڕووى لۆجیستیكى وسیاسى به ته‌نیا ناتوانێ دۆسیه‌ى ئه‌منى به‌ڕێوه ببات.
ماڵپه‌ڕى دیفێنس وه‌نى “defenseone” ئه‌مریكى كه تایبه‌ته به كاروبارى سه‌ربازى و به‌رگریى راپۆرتێكى هه‌ڵسه‌نگاندنى له‌سه‌ر سوپاى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه وتێیدا پرسیارى ئه‌وه‌ى كردووه ئاخۆ ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا بكشێته‌وه سوپاى عێراق ده‌توانێ به ته‌نیا كاروبارى ئه‌منى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌ستۆ بگرێت؟
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات له ماوه‌ى 17 ساڵى رابردوودا، سوپاى عێراق زۆر به‌ره‌و پێش چووه به‌ڵام هێشتا له‌ڕووى لۆجیستی و سیاسى ئاماده نییه، دۆسیه‌ى ئه‌منى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌ستۆ بگرێت.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات گرنگترین ئاسته‌نگ رووبه‌ڕووى سوپاى عێراق ده‌بێته‌وه، میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانن كه رێگه ناده‌ن سوپاى كارى خۆى بكات.