پەرلەمانی عێراق بازنەکانی کەرکووکی یەكلاكردەوە

0

 (تایبەت بەنوچە نێت) : شلێر سەعید

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەم، دابەشکردنی بازنەکانی هەلبژاردن لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بەئامادەبوونی 168 پەرلەمانتار، پەسند کرا و پێکهاتەکانی کەرکووکیش لەبارەی دابەشکردنی  بازنەکانی هەڵبژاردنی ئەو پارێزگایە گەیشتنە رێککەوتن.

جەمال شکور نوێنەری کەرکوک لەپەرلەمانی عێراق بە(نوچەنێت)ی راگەیاند “نزیک کاتژمێر 3ی شەو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر بازنەکانی کەرکوک بەشێوەیەک کە سێ کورسی بۆ بازنەی باشوور، چوار کورسی بۆ بازنەی سەنتەر و پێنج کورسیش بۆ بازنەی رۆژهەڵات”.

بەپێی زانیارییەکان ئەو شێوازە دابەشکارییەی دەنگی لەسەر دراوە هەمان پێشنیازەکەی کورد بووە کە پێداگری لەسەر دەکرد و ئەمشەو لەگەڵ لایەنەکانی دیکەشدا گەیشتوون بەرێککەوتن.

ناوبراو وتیشی “بەو شێوەیەش کورد 5 کورسی لەبازنەی رۆژهەڵات مسۆگەر دەکات و ململانێی بەدەستهێنانی کورسیش لەسەنتەری شارەکە دەکات”.

ماوەی دوو هەفتە بوو دەنگ دان لەسەر بازنەکانی کەرکوک دوادەخرا بەهۆی رێکنەکەوتنی نوێنەری پێکهاتەکانی کەرکوک لەسەر چۆنێتی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکاندا.

بەپێی زانیارییەکان ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ـی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە لایەن مستەفا کازمییەوە دیاریکردووە.

بەپێی ئەم رێککەوتنەی ئێستا لایەنەكانیش کەرکووک 12 کورسی پەرلەمانی هەیە:

 یەکەم: رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند بەم جۆرە دەبێت

5  کورسی دەبێت. 4  کورسی بۆ پیاو و 1  کورسی بۆ ژن دەبێت.

قەزای ناوەند/ ناوەند بەمجۆرە دەبێت

(دوبز1-2، رەحیماوە 1-2-3، عەرەفە 1 و 2، قۆرییە ئەڵماس 2، موسەڵا 2، ئیسکان 1و 2، قادسییە 1، شۆرجە 1-2-3، حوورییە، پردێ، لەیلان)، ناوەندی دەنگدان قوتابخانەی پێشەوا 138402، قوتابخانەی ئیفتیخار 138405، قوتابخانەی زمناکۆ 138406، قوتابخانەی شێخ رەزای تاڵەبانی 138407، قوتابخانەی تۆپزاوە 138408 و 138409 قوتابخانەی ئاشتی لە ناوەندی تۆماری داقوق 1.

 دووەم: قەزای ناوەند/ ناوەڕاست

4 کورسی دەبێت. 3 کورسی بۆ پیاوو 1 کورسی بۆ ژن دەبێت.

قەزای ناوەند/ ناوەڕاست: (تسعین 1-2، قۆرییە، داقووق 1و2، رێگای بەغدا 1-2، واستی 1-2، قادسییە2، تازە-رەشاد1 و موسەڵا ( موسەڵا2/ 239201 قوتابخانەی موسەڵا 239203 قوتابخانەی بریادی کوڕان، 239202 قوتابخانەی نغدە)، گەڕەکی عەسکەری 1-2، خاسە، ریاز3 یایچی، گەڕەکی نوور)، قوتابخانەی شەهید لاری کوڕان 140102، قوتابخانەی ئاڵتون کۆپری کوڕان 140104 و 140108 قوتابخانەی ئەڵتون سوی کچان لە ناوەندی تۆماری ئاڵتوون کۆپری، قوتابخانەی عەرەفەی بنەڕەتی 138807 لە ناوەندی تۆماری عەرەفە 1.

 سێیەم: حەویجە و ریاز

3 کورسی دەبێت،2 کورسی بۆ پیاو و1 کورسی بۆ ژن دەبێت

حەویجە 1-2، تازە-رەشاد 2، عەباسی، ریاز 1و2، زاپ 1-2، ( دوبز2/238505 خرابە رووت، دوبز/2 گبێبە 238506، مەلحە 238507 ، ریاز 3/ ،مەدینە مودن 339901، ریاز 3/ خەبازەی ناوەڕاست 339902).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com