نوچه‌نێت
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى پيرۆزبایى به بۆنه‌ى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام بڵاوكردووه‌ته‌وه و هیواى خواستووه ئه‌م یاده هانده‌ر بێت بۆ لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان.
سبه‌ى پێنجشه‌م 29ى تشرینى یه‌كه‌م، یادى له‌دایكبوونى موحه‌مه‌دى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامه، به بۆنه‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و وێراى پیرۆزبایى له خه‌ڵك له موسڵمانانى كوردستان و عێراق وجیهان هیواى ئه‌وه ده‌خوازێ یاده‌كه مایه‌ى خێر و خۆشى بێت.
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
له یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حه‌زره‌تی موحەممەد “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم.
هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.
باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندییه بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و ڕەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە.
جارێكی تر ئه‌م یاده له سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به مه‌ینه‌تییه‌کان بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
١١ی ڕه‌بیعولئه‌ووه‌لی ١٤٤٢ی کۆچی
٢٠٢٠/١٠/٢٨