شلێر سه‌عید، نوچه‌نێت
له كاتێكدا ده‌نگۆى جیاواز له‌سه‌ر بارودۆخى ته‌ندروستى دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك بڵاو ده‌كرێته‌وه، روونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ناوى نووسینگه‌ى ئه‌و بڵاو ده‌كرێته‌وه و ده‌ڵێ ،تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك بووه و له‌ژێر چاودێریى چڕ دایه.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆى جیاواز له‌سه‌ر ته‌ندروستى دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى كورد وپارێزگارى كه‌ركووك بڵاوده‌كرێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ى تشرینى یه‌كه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ند ماڵپه‌ڕێك به‌ناوى نووسینگه‌ى دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه هاتووه نه‌جمه‌دین كەریم تووشی جەڵتەی مێشك بووە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا نووسینگه‌كه‌ى رێگەپێردراوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی دکتۆر نەجمەدین کەریم .
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:-
هاونیشتمانیانی یٔازیز
.
بەداخەوە چەند ڕۆژێک بەر لە یٔێستا، بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەك هەر هاوڵاتی و مڕۆڤێكی یٔاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هات و بەهۆیەوە کەوتە نەخۆشخانە.
وە لە ئێستادا لەژێر جاودێری تیمی پزیشکیدایە،
لێرەوە سوپاسی هەموو ھاونیشتمانان لەکوردستان کەرکوک و ناوچە دابراوەکان دەکەین کە بەپەرۆشن بۆ تەندروستی دکتۆر نەجمەدین وە سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتی و سەرکردایەتی لایەنەسیاسیەکان دەکەین لە ھەرێمی کوردستان و کوردستانی باکور و رۆژھەلات و رۆژئاوا کە بەردەوام لە پەیوەندیدان و لە تەندروستی بەڕێز دکتۆر (نەجمەدین کەریم)ـ دەپرسنەوە،
هاوکات سوپاسی بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، کە پیشەییانە مەمەڵەیان لەگەڵ هەواڵی تێکچوونی تەندروستی (دکتۆر نەجمەدین) کردووە و لێرەوەش رایدەگەیەنین، کە تەنها نووسینگەی بەڕێزییان رێگەپێردراوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی دکتۆر نەجمەدین کەریم .
لە کۆتاییدا داواکاریین لە خودای مەزن شیفای بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم و هەموو مڕۆڤێکی نەخۆشکەوتوو لە کوردستان جیهان بدات.
نووسینگەی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
