نوچه‌نێت
دوێنێ گوته‌بێژى حكوومه‌تى كازمى راگه‌یاند بۆ دابینكردنى پاره‌ى نه‌ختینه‌یى چاره‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام كاتێك لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان به نووسراوێكى فه‌رمى گوتى ئه‌گه‌ر چاره هه‌یه داواى قه‌رز مه‌كه‌ن، حكوومه‌ت له لێدوانه‌كه‌ى پاشگه‌زبووه‌وه.
دوێنێ ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایى چاره‌سه‌رى هه‌یه بۆ دابینكردنى پاره‌ى نه‌ختینه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى لێدوانه‌كه هه‌یسه‌م جبوورى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق نووسراوێكى فه‌رمى ئاراسته‌ى حكوومه‌ت كرد و پێشنیارى ئه‌وه‌ى كرد له حاڵه‌تێك كه حكوومه‌ت ده‌توانێ پاره دابین بكات، وا باشتره ده‌سته‌به‌ردارى پڕۆژه یاساى قه‌رزكردن بێت، چونكه ئه‌مه ئه‌ركى عێراق قورس ده‌كات.
كه‌چى ئه‌مڕۆ دواى نووسراوه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان، گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق بڵاوى كرده‌وه كه تواناى دارایى عێراق ئه‌وه نییه بتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.
