شه‌شه‌م ساڵیادى به‌شداربوونى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى كۆبانێ

0

نوچه‌نێت، سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى

ئه‌مڕۆ 28ى تشرینى یه‌كه‌م، شه‌شه‌م ساڵیادى به‌شداربوونى پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ شه‌ڕى رزگاركردنى كۆبانێ، كه‌ له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و به‌ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان هێزێكى پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ى رۆژئاواى كوردستان كرا.

له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى یه‌كه‌م، كاتێك رێكخراوى تیرۆریستى داعش رووبه‌ڕێكى زۆرى له‌ كۆبانێ داگیركرد، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى كه‌ ئه‌و كات سه‌رۆكى هه‌رێم و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بوو داواى له‌ په‌رله‌مان كرد ره‌زامه‌ندى بدات هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى كۆبانێ به‌شدار بێت.

ئه‌وه‌بوو په‌رله‌مان له‌ رۆژى 22ى تشرینى یه‌كه‌م، بڕیارى ژماره‌ 28ى ده‌ركرد و ره‌زامه‌ندى دا له‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ى كۆبانێ بكرێت.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ 28ى تشرینى یه‌كه‌م، بڕیاره‌كه‌ى جێبه‌جێ كرد و 156 پێشمه‌رگه‌ى به‌چه‌كى قوڕسه‌وه‌ به‌ناوى “هێزى ئاگر” به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێ كه‌وت و‌ له‌ 31 تشرینى یه‌كه‌م گه‌یشته‌ كۆبانێ. هێزه‌كه‌ حه‌وت مانگ له‌ كۆبانێ مایه‌وه‌ و چوار جار ئاڵۆگۆڕى پێكرا.

له‌ 26ى كانوونى دووه‌مى 2015 كۆبانێ به‌ هاوئاهه‌نگى نێوان پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانان و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى رزگركرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com