میلیشیا شیعەكان 15 سوننی بە ستونی كارەباوە هەڵدەواسن
نووچەنێت-ئاژانسەكان
ئەمڕۆ میلیشیایەكی شیعە لە بەعقوبە 15 هاوڵاتی سوننەیان كوشت و دواتر تەرمەكانیان بە ستوونەكانی كارەبای شارەكەوە هەڵواسی.
پۆلیسی عێراقی بە ئاژانسەكانی هەوڵیان ووتووە كە پێشتر میلیشیاكان ئەو 15 هاوڵاتییەیان ڕفاندبوو، ئەمڕۆ دوای گوللەباران كردنیان جەستەكانیان بە ستوونەكانی كارەباری شارەكەوە هەڵواسیوون.
پۆلیسی عێراقی ووتووشیانە تیمە تەندروستییەكانی شارەكە ویستوویانە تەرمەكان لێبكەنەوە، بەڵام میلیشیاكان رێگەیان لێگرتوون و نەیانهێشتووە لێی بكەنەوە.
شارەكە تێكەڵەیەكە لە پێكهاتەی شیعە و سوننە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەم كارە كاردانەوەی سوننییەكانی بەدوادابێت.
دوابەدوای كۆنترۆڵكردنی شارە سوننییەكان لەلایەن چەكدارە سوننییەكانەوە، مەرجەعیەتی شیعەكان فتوای جیهادیان دا و بەمەش ژمارەیەكی بەرچاوی شیعە لەچوارچێ,ەی میلیشیای چەكداریدا روویان كردە بەرەكانی جەنگی دژی داعش