شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێى په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ره‌خنه له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌گرێت و ده‌ڵێ نادادپه‌روه‌رانه هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ ئێمه كردووه.
دوێنێ مه‌سه‌له‌ى پرساندنى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت له په‌رله‌مان كۆتایى هات و وه‌ڵامه‌كانى حكوومه‌ت له‌لایه‌ن 81 په‌رله‌مانتاره‌وه ده‌نگى پێدرا.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێ، ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و به‌گوێره‌ى یاسایش داواى پرساندنمان كردووه.
رووپاك ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵ له لێدوانێكى بۆ”نوچه‌نێت” ره‌خنه‌ى له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان گرت و پێیوابوو دوێنێ نادادپه‌ره‌وه‌رانه هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ كردوون.
رووپاك ئه‌حمه‌د گوتى، “سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان زۆر نادادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه كرد، كه ئێمه واژوومان هه‌بوو له سه‌ر پرساندن ، نه‌يهێشت ئه‌و په‌رله‌مانتارانه قسه بكه‌ن ، بۆیه پرساندنێكى نایاسایی بوو، چونكه ئێمه داوامان كردووه پرساندن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى پرسیار بكه‌ین و زانیاریمان بدرێتێ به‌ڵام به داخه‌وه رێگه‌یان نه‌داین” .