نوچه‌نێت، سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى
به بۆنه‌ى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند سبه‌ى له سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پشووه.
سبه‌ى پێنجشه‌م 29ى تشرینى یه‌كه‌م، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژى له دایكبوونى موحه‌مه‌دى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشووى راگه‌یاند.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، لە لێدوانەکدا بۆ (نوچەنێت) گوتی، “بەپێی رێنماییەکانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار دراوە کە هیچ کۆبوونەوە و کۆڕ و ئاهەنگێکی فەرمی لە لایەن وەزارەتی ئەوقافەوە بەڕێوە نەچێت و ئێمەش پشتگیریی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆناین”
سەبارەت بە هەبوونی کۆڕ و ئاهەنگی ناو گەڕەکەکان و رێکارەکان، گوتەبێژی ئەوقاف بە نوچەنێتی گوت: “لە لیژنەی باڵاوە بڕیار دراوە هیچ ئاهەنگێک نەکرێت، بەڵام ئێمە لەوە بەرپرس نیین لەوەی کە کێ ئاهەنگەکە لە کوێ دەکات.”