عەلی ئەكبەر ویلایەتی: ئەمەریكا هەوڵی دابەشكردنی عێراق دەدات

0

(نوچەنێت): ئاژانسەكان

بەرپرسێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند كە ئەمەریكا لە هەوڵی دابەشكردنی عێراقدایەو عێراقییەكانیش ئەوە قەبوڵناكەن.

عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران دەڵێت “ئەمریكا هەوڵی دابەشكردنی عیراق دەدات و گەلی ئەو وڵاتەش بەرگری لە یەكڕیزیی یەكگرتویی وڵاتەكەیان دەكەنەوە”.

ئەو قسانەی ویلایەتی لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نوجەبا رایگەیاندووە، كە میدیاكانی ئێرانیش بڵاویان كردۆتەوە، ناوبراو دەڵێ “پەیوەندییەكی قوڵ لەنێوان گەلی ئێران و عێراقدا هەیە و هیواخوازیشە ئەو پەیوەندییە و هاریكاری نێوان هەردوو گەلی مەزنی ئێرانی و عیراقی لە هەمو بوارەكاندا گەشەبكات”.

بەوتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران، ئەمەریكا پیلان دەگێڕێت و یەكێك لەوانەش هەوڵەكانیەتی بۆ دابەشكردنی عیراق و ناوچەكە، بەڵام گەلی عیراقی مەزن بەسەریدا زاڵ دەبێت و بە یەكگرتویی ریزەكانی روبەڕوی دەبێتەوە.

راوێژكارەكەی خامنەیی دووپاتیشی كردۆتەوە، كە “هیوای گەورە لەسەر گەنجانی عیراق و حەشدی شەعبی و جوڵەی بەرگریی ئیسلامییە، كە سورن لەسەر بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی عێراق”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com