نوچه‌نێت
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى نۆ تا 10 وڵاتى تر له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشت بكه‌نه‌وه و ده‌شڵێ، “بێ رشتنى خوێن و بێ پاره ئه‌م كاره ده‌كه‌ین”.
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له‌ماڵپه‌رى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه باس له پرۆسه‌ى ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئێستا له‌گه‌ڵ پێنج وڵاتى تر كار ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دروست بكه‌ن “
پێشبینى ده‌كات ژماره‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى ده‌كه‌نه‌وه بگات به نۆ یان 10 وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
تره‌مپ ده‌ڵێ، “من له زۆربه‌ى رێككه‌وتنه‌كان به‌شدارم و بێ رشتنى خوێن و پاره ئه‌و كاره ده‌كه‌ین”.
له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ر یه‌كه له ئیمارات و به‌حرێن و سوودان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى كرده‌وه.