قایمقامی هەڵەبجە دەنگۆی سەردانی سەرۆکی حكوومەت بۆ شارەكەیان رەتدەكاتەوە

0

(نوچەنێت) : سەنگەر ئاکرەیی

نوخشە ناصح، قایمقامی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ئەوە ئاشكرا دەكات كە ئەوان ئاگاداری ئەوە نین كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی هەڵەبجە بكات، دەنگۆی ئەو سەردانەی سەرۆكی حكوومەت رەتدەكاتەوە بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “دوێنی بەرێوبەری دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لای ئێمە بووە و باس لەم بابەتە نەکراوە و هیچ بریار و هەواڵێک نییە کە سەرۆک وەزیران سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکات”.

پێشتر پێشەوا هەورامی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە لیدوانەکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن هەواڵی سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ هەڵەبجە راگەیاند.

سەبارەت بە جێبەجێ کردنی پرۆژەکانیش لە پارێزگای هەڵەبجە، نوخشە ناصح  بە (نوچەنێت)ی گوت “ئێمە پرۆژە و پلانمان پێشکەشی سەرۆکی دیوان کردووە و بریار وایە بۆمان جێبەجێ بکرێت.”

لەبارەی ناوەڕۆكی پڕۆژەكانیشیانەوە، ناوبراو گوتیشی “ناوەرۆکی پرۆژەکان بریتین لە پرۆژەی خزمەتگوزاری و رێگاوبان و پێشتریش سەرۆکی حکوومەت بەڵێنی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک لە پرۆژەکانی پێداوین و ئەوەی لە توانای حکوومەت بێ ئەنجام دەدرێت.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com