(نوچەنێت ): سەنگەر ئاکرەیی
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە سەبارەت بە رۆڵی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و گۆرانکارییەکان لە عێراق، لە چاوپیکەوتنەکدا لەگەل کەنالی میدیا خەبەر گوتی، “کارەکانی ئەمەریکا دەبێت لە شنگال ئاشکرا ببێت. ئەمەریکا درێژە بە دەستێوەردانی خۆی دەدات، ئەم دەستێوەردانانە سوود و زیانی بۆ کێ دەبێت؟”
ئەم قسانەی دۆران کاڵکان دوای ئەوە دێت کە پەکەکە بەپێچەوانەی زۆربەی لایەنەکانی ناوچەکە، دژایەتی خۆی بۆ ناوەرۆکی رێککەوتنی شنگال لە نێوان حکوومەتی ناوەندی عێراق و حکوومەتی هەرێم دەربڕیوە کە باس لە دەرچوونی تەواوی هێزە چەکدارەكان دەكات جگە لە هێزە عێراقی و کوردیيەكان نەبێت.
ئەم ئەندامە باڵایەی پەکەکە دەشلێت “ئەمەریكا دەیەوێت لە چوارچێوەی ئامانجەكانی خۆیدا، هەریەك لە عێراق، توركیا و باشووری كوردستان یەكبگرن و لە دژی پەكەكە بوەستنەوە. ئامانجەكە دەستنیشانكرا. پەكەكەیان كردە ئامانج، دواتریش هێرش دەكەنە سەر هەموو ئەو شتانەی كە لە وان نییە. جاروبار هەندێك كەس دەدەنە پێش و هێرشیش دەكەنە سەر پەكەكە”.
راشیگەیاند “ئەوەی بە ناوی پەكەكەوە دەیكەنە ئامانج، كوردایەتییە، شنگالی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیيە. هەوڵ بۆ تێكدان و لەناوبردنی ژیانی خۆبەڕێوەبەریی كۆمەڵگەی كوردی ئێزدیمان لە شنگال دەدەن. ئێمە لەوە تێدەگەین”.