نوچه‌نێت
دواى تێپه‌ربوونى دوو هه‌فته به‌سه‌ر كوشتاره‌كه‌ى ناوچه‌ى فه‌رحاتییه له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین، شه‌وى رابردوو هێرش كراوه‌ته سه‌ر گوندى مه‌زاریع له هه‌مان ناوچه و دوو كه‌س له خه‌ڵكى سڤیل كوژراون و چوارى تریش بریندارن.
ماڵپه‌ڕى حوڕه هه‌واڵێكى له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، دوو هێرشى یه‌ك له دواى یه‌ك بۆ سه‌ر گوندى مه‌زاریع كراوه و له‌و هێرشانه‌دا دوو كه‌س كوژراون و چوارى تریش بریندارن، ده‌شڵى یه‌كێك له برینداره‌كان ژیانى له مه‌ترسى دایه و دووانیش ژنن.
خه‌ڵكى گونده قسه‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه كردووه، گوتوویانه هێزه عێراقییه‌كان دره‌نگ گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و بۆیه ناسنامه‌ى هێرشبه‌ره‌كان به نه‌ناسراوى ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و گونده‌ى هێرشى كراوه‌ته‌سه‌ر، سه‌ربه پارێزگاى سه‌لاحه‌دینه و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له دوورى 15 كیلۆمه‌تر له‌م گونده‌وه له فه‌رحاتیه هه‌شت كه‌س رفێنراون و دواتر ته‌رمه‌كه‌یان دۆزرایه‌وه، گرووپى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق به نافه‌رمى له رووداوه‌كه تۆمه‌تبار كران.