شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێى وه‌ڵامه‌كانى حكوومه‌ت كرا، به ده‌نگى 81 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ند كران و ئه‌ندامێكى فراكسیۆنی پارتیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، “بابه‌تى پرساندن شكستى هێنا”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى ئه‌نجام دا، له یه‌كێك له‌بڕگه‌كانى بابه‌تى پرساندنى تاوتوێ كرد، كه بریتى بوو له هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى كه بۆ بابه‌تى پرساندن له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرا بوو.
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندان په‌رله‌مانتار بایكۆتى په‌رله‌مانیان كرد، به‌شێكى زۆر له په‌رله‌مانتاران له دانیشتنه‌كه مانه‌وه و به ده‌نگى 81 په‌رله‌مانتار وه‌ڵامه‌كانى حكوومه‌تیان په‌سه‌ند كرد.
بۆیه پرۆسه‌كه ته‌واو ناكرێت و بابه‌تى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له حكوومه‌ت شكستى هێنا.
رێبوار عه‌بدولره‌حمان له فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به‌نوچه‌نێتى راگه‌یاند، “بابه‌تى پرساندن ئه‌مرۆ شكستى هێنا و كۆتایی هات، چونكه وه‌ڵامه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و تیمه‌كه‌ى جێگه‌ى باوه‌ڕى په‌رله‌مانتاران بوو” .