نوچه‌نێت
بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كۆنگره‌ى خۆى دواخست، كه بڕیار بوو له یه‌كه‌م رۆژى مانگى داهاتوودا ببه‌سترێت، هۆكاره‌كه‌یشى بۆ ئه‌و بڕیارانه گێرایه‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌رچوون.
ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز له راگه‌یه‌نراوێكدا، كه له په‌یجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه كه كۆنگره‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى بۆ كاتێكى تر دواخراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئیحسان عه‌لى هاتووه، “ئەندامانی شوڕا و بەرپرسی مەڵبەندەکانی بزوتنەوەی ئیسلامى سوپاس و دەست خۆشیمان هەیە کە بە هەستكردن بەگیانی بەرپرسیارەتی بڕیارتان دا بۆ دواخستنى کۆنگرەی 12ی بزوتنەوەی ئیسلامى بۆ کاتێکی گونجاو، پشت بە الله هەموو پێکەوە کاردەکەین بۆ کۆنگرەیەکی تەندروست و سەرکەوتوو لە ئایندەیەکی گونجاو‌دا”
ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز كه كوڕى رابه‌رى پێشووترى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى بووه، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ ئه‌وه نه‌كردووه له چ كاتێكى تر ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كرێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت سوپاسى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى بزووتنه‌وه‌ى كردووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون له یه‌كى مانگى داهاتوو بكرێت.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی، راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له بڕیارى دواخستنى كۆنگره ده‌كات و ده‌ڵێ بۆ كاتێكى نادیار دوخراوه و سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه‌یش ده‌ڵێ، به‌هۆى ئه‌و بڕیارانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بووه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا داویه‌تى.
له‌ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى شوراى ناوه‌ندى بزووتنه‌وه هاتووه، ” ئەنجومەنی شورا لەبەر بارودۆخی تەندروستی و سەلامەتی گیانی ئەندامانی كۆنگرە و لەبەر رۆشنایی بریارەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ژمارە (16936) لەرێكەوتی ( 24-10-2020) و بریارەكانی ژوور ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر لە رێكەوتی ( 25-10-2020) ئەنجومەنی شورا بریاری دواخستنی كۆنگرەی (12)ی دا بۆ كاتێكی نادیار كە بریار بوو لە (1-11-2020) لەشاری هەولێر ببەسترێت”