سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، حكوومه‌تى هه‌رێم تا پرۆژه كۆنه‌كان”جێماوه‌كان” ته‌واو نه‌كات، ده‌ست به هیچ پرۆژه‌یه‌كى نوێ ناكات.
زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت باسى له گرنگى په‌سندكردنى بودجه‌ى ساڵى 2021 كرد بۆ عێراق و دووپاتى كرده‌وه ئه‌و بودجه‌یه كاریگه‌ريى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
زاگرۆس فه‌تاح گوتی، “هەتا ئێستا دیار نییە کە بودجەی ٢٠٢١ په‌سند ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه کاریگەریی لەسەر دۆخی ئابووری ئێمە لە کوردستان ده‌بێت”
سه‌باره‌ت به بوونى پرۆژه‌ى نوێ بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌وان كۆمه‌ڵێك پلانیان هه‌یه وپرۆژه‌یش له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێ، “تا پرۆژه كۆنه‌كان ته‌واو نه‌كرێن ده‌ست به پرۆژه‌ى نوێ ناكرێت”.