نوچه نێت
دواى دوو رۆژ له راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانێتیه‌كى نوێى سوننه، چه‌ند لایه‌نێك تێیدا كشانه‌وه، چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن سوننه‌ى عێراق به‌سه‌ر سێ ناوچه دابه‌ش ده‌بن و ناتوانن یه‌ك بگرن.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان كه لایه‌نێكى سوننه‌یه به‌ره‌یه‌كى سوننى له په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند، گوایه 35 ئه‌ندام په‌رله‌مان و پێنج لایه‌نى سیاسى پێكدێن، كه یه‌كێك له لایه‌نه‌كان ناوى له به‌یاننامه‌كه هاتبوو، پرۆژه‌ى عه‌ره‌بى بوو كه له لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێ.
كه‌چى رۆژێك دواتر خه‌میس خه‌نجه‌ر رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه و راگه‌یاندنه‌كه‌ى نییه، بۆیه تێیدا كشاوه‌ته‌وه، له چه‌ند لایه‌نێكى تریش ناكۆكى توند له‌نێوان ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه دروست بوو كه گوایه له ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ن.
چاودێرانى سیاسى گوتیان ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و هاوپه‌یمانییه ئه‌وه‌یه محه‌مه‌د حه‌لبووسى له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دوور بخاته‌وه چونكه ئه‌وان پێیانوایه حه‌لبووسى تاكڕه‌وانه بڕیار له‌سه‌ر سوننه‌كان ده‌كات.
به‌گوێره‌ى راپۆرت كه له ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه، چاودێرانى سیاسى پێیانوایه سوننه‌كان له عێراق ناتوانن یه‌كگرتوو بن، چونكه به‌گوێره‌ى ناوچه‌گه‌رێتى دابه‌ش ده‌بن و كارى سیاسى ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه هاتووه، سوننه‌كانى ئه‌نبار له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن، سوننه‌كانى مووسڵ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى نوجه‌یفى وسوننه‌كانى كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تریش له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن.