شلێر سەعید، تایبەت بەنوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەكەم 2020 رۆژی جیهانی ئازادی ئایینیە،بەم بۆنەیه‌وە كۆنفراسی پاراستنی مافی كەمیینەكان له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى ئایینه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رۆژێك ده‌خایه‌نێ.
ئەمیر عوسمان بەڕێوەبەری پێكەوەژیانی ئایینه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف لەباره‌ى كۆنفراسەكە به نوچه‌نێتى رایگەیاند، ” ئەمڕۆ رۆژی ئایین و بڕوایە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و بەڕێوبەرایەتی پێكەوەژیان بە ئەركی خۆی هەستاوە بۆئەوەی ئەم رۆژە پیرۆز بكەین، بە ئامادەبونی سەرجەم ئایینزانەكان، بە لەبەرچاوگرتنی رێنمایە تەندروستییەكان” .
ئه‌میر عوسمان گوتیشی، ” کۆنفرانسەکە کە ماوەی یەک رۆژ بەردەوام دەبێ و تێیدا دوو پانێڵ پێشكەش دەكرێت، یەکیان لەبارەی ئازادیی ئایینی و ئەویتریان لەبارەی ئازادیی بیروڕای ئایینییە لەچوارچێوەی پەیڕەوکردندا، کە نوێنەری سەرجەم پێڕەوە ئایینەکانی کوردستان تێیدا بەشدارن”
كوردستان به پێكه‌وه‌ژیانى ئایینه‌كان ناسراوه و له‌سه‌ر ئاستى دنیا له‌به‌ر ئه‌م خاڵه ستایش كراوه، په‌یڕه‌وكارانى چه‌ندان ئایین و ئایینزاى وه‌ك ئیسلام و مه‌سیحى و ئێزدى و كاكه‌یى به یه‌كه‌وه ده‌ژین.