سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى رایگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى ئه‌و 100 هه‌زار دیناره ده‌كرێت كه وه‌ك هاوكاریى به خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌درێت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه 130 هه‌زار خێزان لێى سوودمه‌ند ده‌بن.
ئاریان ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایه‌تی بە نوچەنێتی گوت، “لە هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ئەو بڕە هاوکارییە بەسەر 130 هه‌زار خێزان، كۆى پاره‌كه نزیکەی ١٤ ملیار دینارە”.
سەبارەت بە میکانیزمی دابەشکردنی پارەکە، ئاریان گوتی، “لە هەموو ناوچەکانی کوردستان واتە له پارێزگاکانی هەولێر دهۆک و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئەو پرۆژەیە جێبەجێ دەکرێت. ئێمە لە ئێستادا لە کۆبوونەوەین کە هه‌ژمارى بانکى بۆ ناوه‌نده‌كانى هاوكاریى خێزان دروست بکرێت و لەو رێگەیه‌وە بڕە پارەکەیان پێبگات”