نوچه‌نێت
دوێنێ مردنى عزه‌ت دورى له‌لایه‌ن حزبى به‌عسه‌وه راگه‌یه‌نرا، به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه رۆژنامه‌وانییه‌كان پێشبینى ده‌كرێت محه‌مه‌د یونس ئه‌حمه‌د، له‌دواى دورى دیارترین سه‌ركرده‌ى به‌عس بێت.
دوێنێ راگه‌یه‌نراوێك به ناوى حزبى به‌عس، مردنى عزه‌ت دورى راگه‌یاند كه دوایین سه‌ركرده‌ى حزبى به‌عسى قه‌ده‌غه‌كراو بوو.
پێشتر چه‌ندان جار مردنى دورى راگه‌یه‌نراوه و كه‌چى دواتر به‌درۆ خراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره تا ئێستا هیچ ده‌نگۆییه‌كى ره‌تكردنه‌وه‌ى نییه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له مردنى دوورى ده‌كات و پرسیارى ئه‌وه ده‌كات ئاخۆ ده‌بێ كێ له دواى ئه‌و سه‌ركردایه‌تى به‌عس بكات؟.
رۆژنامه‌كه وه‌ڵامێكى ئه‌وتۆى لانییه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات ململانێییه‌ك له‌ناو به‌عس هه‌یه و دوو باڵن، باڵێكیان له‌لایه‌ن عزه‌ت دورى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا و باڵه‌كه‌ى تر‌ى له‌لایه‌ن محه‌مه‌د یونس ئه‌لئه‌حمه‌د (الاحمد) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
محه‌مه‌د یونس ئه‌حمه‌د كێیه؟
محه‌مه‌د یونس ئه‌حمه‌د له ساڵى 1949 له دایكبووه. له ساڵانى نۆهه‌ده‌كان ئه‌ندامى قوتڕ “سه‌ركردایه‌تى” به‌عس بووه و دواتر بۆ یه‌ده‌گ دوور خراوه‌ته‌وه. له‌ناو به‌عس و حكوومه‌تى ئه‌وساى عێراق كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتى هه‌بووه، له‌وانه پارێزگارى مووسڵ بووه، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس بۆس ووریا دووركه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر جیابوونه‌وه‌ى خۆى له‌و به‌عسه راگه‌یاندووه كه له‌لایه‌ن دورییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى كراوه. له‌ساڵى 2006 له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق تۆمه‌تبار كراوه به هاوكاریكردنى تیرۆر و بوونى په‌یوه‌ندى به به‌شار ئه‌سه‌د و رێكخستنه‌وه‌ى به‌عس.
هه‌رچه‌نده گومان ده‌كرێت محه‌مه‌د یونس بتوانێ سه‌رۆكایه‌تى هه‌ر دوو باڵى به‌عس بكات، به‌ڵام دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه له دواى دوورى دیارترین سه‌ركرده‌ى به‌عس ده‌بێت.

محه‌مه‌د یونس ئه‌حمه‌د