دوو (بریكاری وەزیر)ی یەكێتی لە حكوومەت دەستبەكاربوون

0

(نوچەنێت)

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەشداربون لە  مەراسیمی دە‌ستبە‌كاربونی ھە‌ردوو بریكاری وە‌زیرانی ئاوە‌دانكردنە‌وە‌ و نیشتە‌جێكردن و داد لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسببوك نوسیویەتی “ئەمڕۆ بە‌شداربوین لە‌ مەراسیمی دە‌ستبە‌كاربونی ھە‌ردوو بریكاری وە‌زیرانی ئاوە‌دانكردنە‌وە‌ و نیشتە‌جێكردن و داد، “جە‌ختمان لە‌ خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیان ‌و كاری پێكە‌وەیی كردەوە وە‌ك هۆکارێکی گرنگ‌ بۆ باشتر راپە‌ڕاندنی كاروبارە‌كان”.

بەپێی زانیارییەكان هەریەك لە (حەکیم ولیا) بەفەرمی وەک بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و (شیلان عارف) وەک بریکاری وەزارەتی داد دەستبەکاربون، کە هەردوکیان لە لایەن  یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان كرابوون.

پێویستە بگووترێ دوای ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2018 دا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک دووەم براوەی راگەیەنراو ، بەپێی رێککەوتنێکیش كە یەكێتیش لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئیمزای كردووە، بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە، تا ئێستا شەش وەزیر و ژمارەیەک بریکار و سەرۆکی دەستەی وەرگرتوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com