(نوچەنێت)
وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه ئاگاداردەكاتەوە كە دەیانەوێ پارچەی ئۆتۆمبێلەكانیان بگۆڕن، پێویستە بەر لە دەستكاردن رەزامەندی وەربگرن .
ماوەیەكە هەندێك لە شۆفێران بەمەبەستی دەركەوتنی ئوتومبێلەكانیان بە مۆدێلێكی به‌رزتر ده‌ستكاری بەشێك لەپارچەكانی ئۆتومبێلەكانیان دەكەن هاتوچۆی هەولێریش دەڵێ: پێویستە لەپێشدا رەزامەندی وەربگرن.
فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاگادارینامه‌یه‌كدا دەڵێ “سه‌رجه‌م هاووڵاتیان وخاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان له‌جۆره‌كانی (لاندكرۆز، لكزس، پرادۆ و هه‌ر جۆره ئۆتۆمبێلێكی دیكه) كه له‌كاتی ئێستادا ده‌ستكاری شێوه‌ی پیشه‌وه‌یان ده‌كرێت و هه‌ندێك پارچه‌یان ده‌گۆڕدرێت بۆئه‌وه‌ی به‌مۆدێلێكی تازه‌تر ده‌ربكه‌ون، ده‌بێت به‌ر له‌ده‌ستكاریكردن و گۆرینی هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌ئۆتۆمبێله‌كانیان سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن هاوشێوه‌ی گۆڕینی ره‌نگی ئۆتۆمبێل”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، كە ده‌بێت شۆفێران له پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی، ده‌ست به‌گۆڕینی پارچه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن، چونكه ئه‌و گۆڕینه ده‌بێته هۆی گۆڕینی ئاكاری ئۆتۆمبێل، به‌مه‌ش پێویستی به‌ئاگاداركردنه‌وه و ره‌زامه‌ندی هاتوچۆ ده‌بێت.
ناوبراو هۆشداری دەدات كە “هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه یان كڕین و فرۆشتن پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناكرێت، جا هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه یان كڕین و فرۆشتن پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناكرێت و ناچار ده‌كریت به‌گۆڕینی پارچه‌كانی بۆپارچه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خۆی”.