نوچەنێت. ئاژانسەكان
باڵیۆزی سوریا له عێراق، ئەوەی ئاشكرا كرد كە له‌رێگه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی (سوری، عێراقی، روسی، ئێرانی)یه‌وه هه‌ماهه‌نگ ده‌بن بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری.
دوای ئەوەی دوێنێ باڵیۆزی سووریا لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق كۆبووەوە ، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، كە جومعه عه‌ناد وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌تام جدعان دندح باڵیۆزی سوریا له عێراق كۆبۆوەو باس لە به‌په‌یوه‌ندیه دو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له‌بوار جیاجیاكان و په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنیان به تایبه‌ت له بواری هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیدا كرا‌وه.
لایخۆشییەوە سه‌تام جدعان دندح دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی سوریا (سانا) رایگه‌یاندووە، كە په‌رۆشێكی (سوری ، عێراقی) هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات له بواره‌كانی نه‌هێشتنی تیرۆر و پاراستنی سنوری سوریا و عێراق و ڕێگه‌گرتن له دزه‌كردنی تیرۆریستان، به‌جۆرێك هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بن له‌رێگه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی سوری – عێراقی – ڕوسی – ئێرانی.