نوچەنێت
گوتەبێژێک لەسەر پشكی یەکێتی لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کە ئە‌ندامانی حزبەكەیان لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئاگاداری ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشیی هەرێمی کوردستان نین بۆ دەستگیرکردنی سێ گرووپ. دەشڵێت “ئەنجومەنی ئاسایش لە پێنج ئەندام پێکهاتووە کە سیانیان لەسەر پشکی یەکێتی و دووانیان لەسەر پشکی پارتین، هیچ کام لە به‌رپرسانی یه‌كێتی ئاگاداری ئەو ئۆپه‌راسیۆنە نین كه رۆژی ٢٦ی ئە‌م مانگە له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.”
رۆژی 25-10-2020 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ گرووپی راگەیاند کە : گرووپێکیان “پەکەکە”ن و پیلانی هێرشکردنەسەر کۆنسوڵخانەیەکی هەولێر و تیرۆرکردنی دیپلۆماتکارەکانی نێو کۆنسوڵخانەکانیان داڕشتبوو. گرووپێکی دیکەش هەوڵی تیرۆرکردنی پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان و هێرشکردنەسەر چەند دامودەزگایەکیان داوە، گرووپەکەی دیکەش بەشێکن لە تۆڕێک کە چەند ساڵێکە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و سەربازیی لەبارەی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە.
لەمبارەیەوە گوتەبێژێک بەناو ئەنجوومەنی ئاسایش روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: “ئەنجوومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له پێنج ئە‌ندامی سه‌ره‌كی كه بریتین له راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن، و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه. له‌م پێنج ئە‌ندامه، سێ ئە‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو ئە‌ندامیان پارتین”.
گوتەبێژەکە دەشڵێت “دوای پرسیاركردن له هه‌ر سێ ئە‌ندامه باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئەنجوومەنی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره نین كه رۆژی 26-10-2020 له رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
هەر بەپێی روونکردنەوەکە “ئە‌ندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئە‌م به‌یاننامه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه ئاگاداری رووداوی له‌و جۆره نین كه له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئەنجوومەنێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاوبكرێته‌وه كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئە‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی پرسوڕایان پێنه‌كرابێت”.