نوچه‌نێت
دره‌نگى شه‌وى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق، دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنى مووسڵى په‌سند كرد و ته‌نیا كه‌ركووك ماوه، ئه‌ویشى بۆ رۆژى چوارشه‌م دواخست.
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان دره‌نگانى شه‌و راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى دانیشتنى په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى و ئاماده‌بوونى 172 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چووه.
له‌و دانیشتنه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر دابه‌شكردنى بازنه‌كانى شارى مووسڵ دراوه. به‌مه‌یش ته‌واوى شاره‌كانى عێراق له‌ڕووى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه یه‌كلایى كراونه‌ته‌وه و ته‌نیا كه‌ركووك ماوه.
چونكه رۆژى شه‌مووى رابردوو په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بازنه‌كانى 16 پارێزگا دا بوو.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق هاتووه، بازنه‌كانى كه‌ركووك بۆ رۆژى چوارشه‌م دواخراوه، دواخستنه‌كه‌یش له‌سه‌ر داواى نوێنه‌رانى شاره‌كه بووه.