لەهەولێر، رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك گەنجی سینەماكار

0

نوچە نێت

بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە تواناو بەهرەی گەنجان و هاندانیان بۆ گرنگیدان و بەرەو پێشچوونی بواری هونەر بەگشتی و هونەری سینەما بەتایبەتی ، لەوەرزی چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێر بەهاوبەشی  (تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكان CNO ) ئیڤێنتێك بۆ گەنجانی سینەماكار لەهەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

رۆژی 24 ی ئەم مانگەو لەهۆڵی (بێست ئین ئەربیل) لە مەراسیمێكی تایبەت رێزلێنان و خەڵاتكردن بەخشرایە ژمارەیەك گەنجی سینەماكار.

لەلێدوانێكی تایبەتدا (شاخەوان مستەفا) بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “ئامانجمان لەكۆكردنەوەی ئەو گەنجە بەهرەمەندانە هاندان و پشتگیری كردنیانە بۆ زیاتر گرنگیدان بەتواناو بەهرەكانیان لە بواری هونەری سینەمادا” ئەوەشی روونكردەوە كە “دۆخی خراپی ئابووری نەیتوانیوە رێ لە چالاكی و كارە هونەرییەكانمان بگرێ”.

بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر بەپێویستی زانی هەموولایەك یارمەتیدەرو هاوكاری گەنجە بەهرەمەندەكان بن بۆ هەر بوارێكی هونەر بەگشتیی و سینەما بەتایبەتی.

هەر لەو ئیڤێنتەدا چەند بەرهەمێكی سینەمایی كە بریتیی بوون لە كورتە فیلم و لەلایەن حەوت گەنجی بەهرەمەند بەرهەم هاتبوون نمایشكران.

دواتر خەڵاتی CNO  و رێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بەسەر گەنجە سینەماكارەكان دابەش كرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com