شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
گوته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى هه‌واڵى تووشبوونى سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌درۆخسته‌وه و گوتى، “ته‌نیا به‌ركه‌وته‌یه و خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه”.
له‌ماڵپه‌ڕه كوردییه وعێراقییه‌كان هه‌واڵى تووشبوونى سه‌باح هه‌ورامى به نه‌خۆشى كۆرۆنا بڵاوكراوه‌ته‌وه دیار نه‌قشبه‌ندى گوته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت هه‌واڵه‌كه‌ى به‌درۆخسته‌وه و گوتى، “به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تووشى كۆرۆنا نه‌بووه به‌ڵكو ته‌نیا خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه”.
دیار دووپاتى كرده‌وه كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دكتۆر سه‌باح به‌ركه‌وته‌ى تووشبووان بووه و هه‌ندێك له نیشانه‌كانى هه‌بووه، بۆیه خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه تا پشكنینى بۆ ده‌كرێ ئینجا ئه‌نجامه‌كه‌ى راده‌گه‌ینێ.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان زیادى كردووه و تا ئێستا ژماره‌ى تووشبوون 70 هه‌زارى تێپه‌ڕاندووه.