شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، حكوومه‌تى عێراق پێویستى به 20 ترلیۆن دیناره بۆ دابینكردنى مووچه، كه‌چى داواى قه‌رزكردنى 41 ترلیۆن دینارى كردووه، بۆیه په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى نه‌داوه، به‌م هۆیه‌ش مووچه دواكه‌وتووه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند، حكوومه‌تى عێراق پێویستى به 20 ترلیۆن دیناره، تا كورتهێنانى بودجه چاره‌سه‌ر بكات و مووچه دابین بكات، كه‌چى داواى قه‌رزى 41 ترلیۆن دینارى كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه كرد په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و بڕه نادات و به زۆرى ده‌زانێ، چونكه دوو هێنده‌ى پێویستیه‌كه‌یه‌تى.
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌میش “مانگى 10” جه‌مال كۆچه‌ر گوتى په‌یوه‌ندى به په‌سندكردنى ئه‌و قه‌رزه‌كه‌وه هه‌یه، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا كه ئه‌مه چاره‌سه‌ركرا مووچه‌یش دابین ده‌كرێ.