شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكى عێراقى له هاوپه‌یمانى عێراقیون ده‌ڵێ “سوننه وكورد وشیعه خه‌ریكى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى سه‌رانسه‌ریین له دهۆكه‌وه تا به‌سره”په‌رله‌مانتارێكى كوردیش بابه‌ته‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، “ئه‌مه بابه‌تێكى بێ مانایه و كرده‌نى نییه”.
حه‌سه‌ن فدعم له هاوپه‌یمانى عێراقیون ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى گوتوویه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته كورد وشیعه وسوننه هه‌وڵى پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌كى سه‌رانسه‌رى ده‌كه‌ن له دهۆكه‌وه تا به‌سڕه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هیچ هه‌وڵێكى له‌م جۆره هه‌یه، دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق گوتى، “ئه‌مانه قسه‌ى بێ مانان و قسه‌ى كرده‌نى نیین”.
موسه‌نا ئه‌مین زیاتر سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م جۆره لێدوانانه روونكرده‌وه و گوتى، ” ئه‌و قسانه جێ ناگرن و بێ مانان، چونكه ئه‌وه به كرداریش نابێ له كاتێكدا بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن بچووكن”.
موسه‌نا ئه‌مین له لێدوانه‌كه‌ى به‌دوورى زانى له ئاینده‌یش شتى له‌م جۆره رووبدات، چونكه به ته‌وافوقى سه‌رۆكایه‌تییه‌كان یه‌كلایى كراونه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ سوننه و حكوومه‌ت بۆ شیعه و سه‌رۆكایه‌تى كۆماریش بۆ كورده، بۆیه پێویست به هاوپه‌یمانى له‌م جۆره ناكات كه په‌رله‌مانتاره‌كه باسى كردووه.