نوچه‌نێت
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى ئاشكراى ده‌كات، عێراق چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى دارایى گرنگى هه‌یه به‌ڵام له به‌ده‌ستهێنان و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و یه‌كێك له سه‌رچاوه داراییه‌كان قه‌باره‌كه‌ى 20 ملیار دۆلارى ساڵانه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى تشرینى یه‌كه‌م، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى، له‌سه‌ر قه‌یرانى دارایى عێراق قسه‌ى بۆ كه‌ناڵى جه‌زیره كردووه و گوتوویه‌تى، عێراق پێویستى به هاوپه‌یمانێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و قه‌یرانه ده‌ربازى بێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح كه ئابووریناسێكى به‌ناوبانگى عێراقه له لێدوانه‌كه‌ى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه پێویست له‌رووى راوێژى داراییه‌وه وڵاتانى پێشكه‌ووتوو هاوكارى عێراق بكه‌ن، چونكه عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كى زۆرى داهاتى هه‌یه به‌ڵام ناتوانێ به‌كاریان بهێنێ و كۆنتڕۆڵیان بكات.
ئه‌و راوێژكاره‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت باسى له‌وه كردووه، ته‌نیا له فرۆشتنى سووته‌مه‌نى له‌ناوخۆ عێراق ساڵانه 20 ملیار دۆلارى ده‌ستده‌كه‌وێ، له‌گه‌ڵ چه‌ندان داهاتى تر‌ى ناوخۆ به‌ڵام حكوومه‌ت كه‌متوانایه له‌وه‌ى به‌ده‌ستی بهێنى و كۆنتڕۆڵیان بكات.