فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌: حه‌شد به‌ بیانووى بوونى داعش كارى تێكده‌رانه‌‌ ده‌كه‌ن

0

ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه‌ ده‌كات، چه‌كدارانى حه‌شدى عه‌شایرى له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌ركووك كارى تێكده‌رانه‌ ده‌كه‌ن و وا نیشان ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌مه‌ جموجوڵى داعشه‌.

لیوا حەمە رێگر، فەرماندەی كەركووكی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەبارەی ده‌نگۆى خۆرێکخستنەوەی داعش لەناوچە کێشەلەسەرەکان بەتایبەتی کەرکوک، بە نوچەنێتى گوت، “پێشتر کۆمەڵێک خەڵکى تیرۆریست هه‌بوون و دەستیان لە شەهید کردنی کورد، چاندنی بۆمب و کوشتنی ئەمریکییەکان هەبووە و ئێستا لە ریزی چەکداری حەشدی عەشایریدا لە سەنگەرەکان له‌به‌رانبه‌رمانن و بە هێرش و دانانەوەی بۆمب پەلاماری سوپای عێراقی و گوندە کوردنشینەکان دەدەن”.

لیوا حەمە رێگر جەختى لەوەش كرده‌وه‌، “ئەوە راست نییە، کە چەکداری داعش یان گرووپێكى داعش بە نهێنی بێن و دەست بوەشێنن و خۆیان ون بکەن، بەڵکو ئەوانە حەشدی عەشایرین”.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە له‌ لێدوانه‌كه‌ى گوتیشى، “لەنێوان ئێمە و سوپای عێراق چەکداری داعشی لێ نییە بەڵکو حەشدی عەشایری لەناو سوپای عێراقن و بە ئاشکرا لە بەرانبەر ئێمە رەبایەیان هەیە”.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئامانجى ئه‌وان له‌و كاره‌ چییه‌؟ لیوا حه‌مه‌رێگر گوتى، “ئامانجی سەرەکییان پاککردنەوەی کوردە لەو ناوچانە و جێبەجێکردنی پیلانی تەعریب کردنی ناوچە کوردییەکانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com