سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، باسى له دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ى په‌رله‌مان كرد كه تێیدا بابه‌تى پرساندن تاوتوێ ده‌كرێ وگوتى، “وه‌ڵامه‌كانى حكوومه‌ت وه‌ك ددانپێنان به‌كارده‌هێنین”.
بڕیاره له دانیشتنى سبه‌ى سێشه‌م 27ى تشرینى یه‌كه‌م، په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێى مه‌سه‌له‌ى پرساندن بكات كه پێشتر 23 په‌رله‌مانتار داوایان كرد بوو، حكوومه‌تیش به نووسراو وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خوازیارانى پرساندن له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى چى ده‌بێ، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێ سه‌رۆكى حكوومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامى ته‌واوى پرسیاره‌كانى داوه‌ته‌وه.
شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، “پرساندن جیاوازە لەگەڵ میوانداریی. پرساندن بە مانای ئەوه‌یە کە پێشیلکاریی یاسایی لەلایەن حکوومەتەوە کراوە و ئاراستەی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی دەکرێ بۆ ئه‌وەی وەڵامی یاسایی بدەنەوە، بە پێچەوانەوە دەبێ متمانەیان لێ بسەندرێته‌وه. هەرچەنده دەزانین کە ئەمە روونادات چونکە زۆرینەی پەرلەمان هی دەسەڵاتە”
شێركۆ جه‌وده‌ت له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه كرد له دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ى خۆیان ددانیان به‌وه ناوه كه بڕینى مووچه به یاسا نه‌بووه، بۆیه ئێستایش ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى خوازیارى پرساندنن تێبینییان له‌سه‌ر وه‌ڵامى حكوومه‌ت هه‌یه و به‌تایبه‌تى كه ده‌زانرێ ئه‌و وه‌ڵامه به نووسراو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كراوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هه‌ڵوێستی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه چى ده‌بێت و له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارى ده‌كه‌ن یاخود بایكۆتى دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن، شێركۆ جه‌وده‌ت گوتى، ” جارێ ماوە بڕیاری لەسەر بدەین و بەیانی دەرئەکەوێ.”
دووپاتیشى كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شدار بن له مشتومڕه‌كان ئه‌وا ددانپێنانه‌كانى حكوومه‌ت له مشتومڕه‌كان به‌كارده‌هێنن.