پێنج ملیۆن دینار به‌ كه‌سوكارى ئه‌و كارمه‌ند و پزیشكانه‌ ده‌درێت كه‌ به‌ كۆرۆنا مردوون

0

سەنگەر ئاکرەیی، نوچه‌نێت

وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند پێنج ملیۆن دینار به‌ كه‌سوكاری هه‌ر كارمه‌ند یان پزیشكێكى ته‌ندروستى ده‌درێت كه‌ به‌ كۆرۆنا گیانى له‌ ده‌ست داوه‌.

دکتۆر سامان بەرزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەمەوپاش هەر پزیشكێك یان كارمه‌ندێكى کەرتی تەندروستی بە هۆی کۆرۆناوە ببێتە گیان له‌ ده‌ست بدات، پێنج ملیۆن دینار به‌ بنەماڵەکەی ده‌درێت.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بە نوچەنێتی گوت: “ئەم برە پارەیە وەک بەخشیشێکە کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە رەزامەندیی لەسەر دراوە کە بچێتە بواری جێبەجێ کردن و لە چەند رۆژی داهاتوو دەستدەکرێت بە جێبەجێ کردنی پرۆژەکە”.

سەبارەت بە چۆنییەتی به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسەکە، دکتۆر ئاسۆ گوتی، ” ەم بریارە تەواوی کارمەندانی کەرتی تەندروستی دەگرێتەوە، كه‌ له‌دواى مانگى سێیه‌وه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌”.

سەبارەت بە ئاماری قوربانیانی کەرتی تەندروستی، حەوێزی بە نوچەنێتی گوت: “تاکو ئیستا ٥٠ کارمەندی کەرتی تەندروستی بوونەتە قوربانی کۆرۆنا وبریارەکە دەیانگرێتەوە.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com