ئەو ژنەی وێنەی رەجمكردنی بڵاوبوەوە كێیە؟

0

rajmmئەو ژنەی وێنەی رەجمكردنی بڵاوبوەوە كێیە؟

نووچە-ئاژانسەكان

ماوەیەك لەمەوبەر وێنەی ژنێك بڵاوبوەوە كە دەگوترا لە سووریا بووە و بەهۆی بەكارهێنانی فەیسبووكەوە لەلایەن توندڕەوەكانەوە رەجم كراوە.

بەڵام ئەمڕۆ چەند ماڵپەڕێك بۆیان دەركەوت ئەو وێنەیەی بڵاوكراوەتەوە لە فیلمێكی ئێرانییەوە وەرگیراوە و وێنەیەكی راستی نییە، بەڵام فیلمەكە باسی چیرۆكێكی دڵتەزێنی راستەقینە دەكات كە لە گوندێكی ئێران روویداوە و بەمشێوەیە بووە:

پیاوێك ژن بەسەر هاوسەرەكەی دێنێت و بڕیار دەدات لە هاوسەری یەكەمی جیا ببێتەوە. هاوسەری یەكەمی  داوا دەكات مافە داراییەكانی بداتێ‌، چونكە ئەم نایەوێ‌ لە مێردەكەی جیا ببێتەوە و مێردەكەی ئەوەی دەوێت. مێردەكەش بۆ ئەوەی لەوە رزگاری ببێت بەپێی شەرعی ئیسلام ئەركی دارایی خۆی لە بەرامبەر ژنەكە جێبەجێ‌ بكات، دەچێت تۆمەتی ئەوەی بۆ درووستدەكات كە گوایە زینای كردووە. ئیدی قسەكەی ئەو بەسەر ئەقڵییەتی كۆمەڵگەدا زاڵ دەبێت و بڕیار دەدەن ژنەكە رەجم بكەن و بەو شێوەیە دەیكوژن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com