نوچەنێت
ژمارەیەك پارتی سیاسی و رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی لە باكووری كوردستان هاوپەیمانییەكی فراوانیان پێكهێناو ناویشیان لەو هاوپەیمانێتییە ناوە (هاوپەیمانی كوردستانی)
لەمبارەیەوە پارتی دیموكراتی گەلان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە كە “10 پارت و كۆمەڵەی كوردی لەدوای كۆبوونەوەیەكی فراوان لە دیاربەكر بڕیاری ئەو هاوپەیمانیەتەیان داو ، هە لەو راگەیانراوەدا ئەو هاوپیەمانێتییە بە هاوپەیمانێتی هەمیشەیی پارت و كۆمەڵە كوردیەكانی توركیا دادەنرێت.
بەپێی راگەیانراوەكەی پارتی دیموكراتی گەلان، لەناو ئەو پارتانەی كە بەشداری ئەو هاوپەیمانێتییە دەكەن بریتین لە ( پارتی مرۆچ و یەكسانی و حزبی شیوعی كوردستانی و پارتی دیموكراتی كوردستان).
میدحەت سەنجار هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان دەڵێ ” پێشتر و دوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی رابردووی توركیا زۆرجاران سەردان و وتوێژ لەنێوان ئێمەو ئەو پارتانە هەبووە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بەشێوەیەكی ئاشكرا ئەنجامدراوە ئەوەی لێهاتۆتەكایەوە كە هاوپەیمانیێتێكی هەمییشەیی كوردی لە توركیا پێكبهێنرێ”.
ناوبراو ئەوەشی روونكردەوە كە بوونی ئەو هاوپەیمانێتییە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە یەكێتیی نیشتمانی كوردان لە توركیا لە مەترسیدایە .
لایەخۆشییەوە محەمەد ئەمین كارداش سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەی روونكردەوە كە ” پێویستە جیهان بزانی كە كورد لە رووی سیاسییەوە یەكگرتوون ، ئەو هاوپەیمانێتیەش بەڵگەی روونی ئەو هەڵوێستەی پارت و رێكخراوە كوردییەكانە”.