سەنگەر ئاکرەیی، نوچەنیت
هێزێكى گه‌وره‌ى پێشمه‌رگه له دوو رۆژى رابردوودا، ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى دینارتێ و چیاى گاره و ده‌ڤه‌رى نه‌هڵێ كراوه، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و هێزانه بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌كه‌كه ره‌وانه كراون، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یش ده‌ڵێ، ئه‌و هێزانه به‌ر له‌شه‌ڕى داعش له‌و ناوچه‌یه بوون و ئێستا دواى نه‌مانه شه‌ڕه‌كه بۆ شوێنى خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئێوارەی دوێنێ ٢٥ـی تەشرینی یەکەم هێزیکى گه‌وره‌ى پێشمەرگەی کوردستان بە چەکی قورس وتانکەوە بەرەو سنووری ناوچەی دینارتێ، چیای گارە، دەڤەری نەهلێ بەرێکەوتوون.
بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت لە دەستەی ئیداری شاری ئاکرێ و بەرپرسانی ئیداری ئەو ناوچەیە دوێنێ دوای کۆبونەوە و دانوستان لەسەر ئەم پرسە، بریاری کۆتایی بۆ جوڵاندنی هێزی پێشمەرگە و پاراستنی خەڵک دراوە.
بابەکر پشدەری، بەرپرسی راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان لە لێدوانەکدا بۆ نوچەنێت، هه‌ناردنى هێزى بۆ ئه‌و ناوچانه پشتڕاستكرده‌وه و گوتی، “ئەم جوڵاندنی هێزه لە لایەن پێشمەرگەوە دۆخێکی ئاساییە و پیشمەرگە گەراونەته‌وە شوێنی ئاسایی خۆیان کە پیش شەڕی داعش لەوێ بوون و لە شەڕی داعش کەم کرابوونەوە. هەر ئەمە هۆکار بووە.”
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئەم کاردانەوەیه‌ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دوای ئەوە دێت کە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە رایانگەیاندووه “چەکدارەکانی خۆیان دەگوازنەوە بۆ چیاکانی گارە و دەڤەری دینارتێ لە بادینان” دواتر ئەم قسەیە بوو بە جێگای نیگەرانی سەرکردایەتی کورد لە باشوری کوردستان.
لەمبارەیەوە بابەکر بە نوچەنێتی گوت، “دیارە پەکەکەش لەو ناوچه‌یه ویستوویەتی بچێنە ناو پێگه و رەبیەکانی پێشمەرگە، بەڵام کە پێشمەرگە گەڕاوەتەوە شوێنی خۆیان، دیارە ئەوان ناڕه‌حه‌ت بوون، بەڵام ئێستا دۆخەکە ئاسایی بووه‌تەوە”.
سەبارەت بە دەنگۆی هەبوونی شەرِ وچەند تەقەیەکی کەم لە چیای گارە له‌شه‌وى رابردوو، ئەم بەرپرسەی پێشمەرگە گوتی، “ئەم تەقەیە پێشتریش هەبووە و لەوانەیە کەلوپەلی سەربازیان هەبووبێ کە بیتەقێننەوە بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە زۆر ئاساییە”
لە چەند مانگی رابردوودا شەڕی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە لە باشووری كوردستان چڕبووەتەوە وبەهۆیەوە زیانی گیانی وماڵی زۆر بەر خەڵكی ناوچە سنوورییەكان كەوتووە.