نوچەنێت
بەپێی راگەینراوێك كە دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاویكردۆتەوە، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لە رۆژئاوای كوردستان رۆژ لەدوای رۆژ لە بەرزبوونەوەدایە، بەمەش ژمارەی گشتی تووشبوان لە 4 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە.
ئەو راگەیانراوەی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر كە واژووی دكتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆكی ئەو دەستەی بەسەرەوەیە، ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای ئاشكرا كردووە ودەڵێ “150 كەسی دیكە لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا توشی پەتاكە بوون، سێ كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرانبەردا 15 توشبو چاكبونەتەوە”.
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی دەستەی تەندروستیی خۆسەر، تائێستا 3 هەزار و 948 كەس لە رۆژئاوای كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، 687 لەو توشبوانە چاكبونەتەوە و 115 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لەئێستادا 3 هەزار و 146 توشبوی پەتاكە چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.