ئێران بەندكراوە كوردەكان لە بەندیخانەی ورمێ كۆدەكاتەوە

0

نوچەنێت.

بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ – کوردپا لە ماوەی مانگی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، كە دەكاتە نێوان کۆتایی كۆتایى ئه‌یلوول و سه‌ره‌تاى تشرینى یه‌كه‌م، ٣٢ کورد لە کوردستانی ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

لەمبارەیەوە رێكخراوی ناوبراو لە راگەیانراوێكدا ئەوەش رووندەكاتەوە كە لەو 32 كەسەی كە ئێران دەستبەسەری كردوون 5 كەسیان خانمن. دەشڵێ “لە بەر ئەوەی بەندیخانەی ورمێ گەورەیە، کۆماری ئیسلامی بەندکراوانی شوێنەکانی تری کوردستانیش بۆ ئەو بەندیخانەیە دەگوازێتەوە و هەم بۆ ئەو مەبەستەی بەندکراوان لە شوێنی ژیانی خۆیان دووربخاتەوە.”

لەبارەی دۆخی كۆڵبەرانیش ڕێکخراوی کوردپا دەڵێ “لەماوەی ئەم مانگەدا ١٠ كۆڵبەر لەلایەن ئێرانەوە كوژراون و دووانیشان بریندار كراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com