نوچەنێت
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند، له ئه‌مڕۆوه هه‌ر هاووڵاتیيه‌ك له شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به پارێزگاكه ماسك نه‌به‌ستێت له ده‌ره‌وه، ئه‌وا به بڕی ٢٠ هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت. دەشڵێت” هەركەسێك غەرامە نەدات دەستبەسەر دەکرێت.”
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر راگەیاند “له ئه‌مڕۆوه هه‌ر هاووڵاتیيه‌ك له شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ربه پارێزگاكه ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت له ده‌ره‌وه ئه‌وا سزا دەدرێت به‌بڕی ٢٠ هه‌زار دینار و له هه‌مانكاتدا ماسكیشی پێده‌به‌سترێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ئاماده‌نه‌بوو بڕه پاره‌كه بدات ئه‌وا ده‌برێته نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌رده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕه سزاكە ده‌دات دواتر به‌ڵێننامه‌یه‌كی پێ پڕده‌كرێته‌وه و پاشان ئازاد ده‌كرێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی ماركێت و مینی ماركێتن شوێنی تایبه‌تیان هه‌یه یان شۆفێری بارهه‌ڵگر و شۆفێری تایبه‌ت و شۆفێری ته‌كسین، به ئاسانی ده‌توانێت ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت به وه‌رگرتنی ناسنامه‌كه‌ی یان به وه‌رگرتنی ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و به داخستنی شوێنه‌كه‌ی ئه‌وكات ده‌توانرێت پابه‌ندی ئه‌وه بكرێت كه‌سزاكە بدات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “بۆ هاووڵاتی و بۆ پیاده به‌دیلی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه پابه‌ند نه‌بوو به پێدانی ئه‌و پاره‌یه كه ٢٠ هه‌زار دیناره، ده‌بێت ده‌سبه‌سه‌ر بكرێت و له نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس ڕاده‌ستبكرێت به‌پێی یاسای ژماره ٢٤٠ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.”
ناوبراو دەشڵێ “له هه‌ر حاڵه‌تێكی پرسه و ئاهه‌نگ گێڕان له ماڵان و له شوێنێكی گشتی ئه‌وا پێبژاردنیان پێده‌كرێت به دوو ملیۆن دینار”.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر لەگەڵ وەزیری ناوخۆدا کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی نوێیان دەرکرد و تیایدا هاتووە، هەرکەسێک رەچاوی بەستنی (دەمامک) نەکات، بەپێی ئەو میکانیزمەی بڕیاری لەسەر دراوە، رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.