ئەنجومەنی ئەحرار هۆشداری بە خەڵكی موسڵ دەدات
نوچە: تایبەت
لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی ئەحرار، هۆشداری بە خەڵكی موسڵ دەدات، كە هەر كەسێك پاڵشتی داعش بكات، لە سێدارە دەدرێت، هەروەها پاداشتی بۆ ئەو كەسانەیش دیاری كردووە، كە یارمەتی دەر دەبن بۆ ریشەكێش كردنی داعش.
ئەنجومەنەكە 9 خاڵی دەستنیشان كردووە بۆ دانیشتوانی موسڵ و لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێداون، كە بریتین لە:
1- پۆشینی جل وبه‌رگی ئه‌فغانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ر كه‌سێك بیپۆشێت ئه‌نجومه‌نی ئه‌حراری موسڵ ده‌یكوژێت.
2- بۆ خه‌ڵكی شاری موسڵ: پێویسته په‌له بكه‌ن له راگرتنی سه‌رجه‌م هاوكاری و یارمتیه‌كانتان بۆ داعش.
3- پیتی (د) له‌سه‌ر موڵك و ماڵی ئه‌و كه‌سانه ده‌نووسرێت كه لایه‌نگری داعشن، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و موڵك و ماڵانه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆماری عیراق.
4- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م موڵك و ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی لایه‌نگری داعشن و دواتر له زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
5- هه‌موو كه‌سێكی سه‌ربه داعش به ئاشكرا و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له‌سێداره ده‌درێت.
6- دوا واده بۆ بێبه‌ریبوون له داعش، سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی 10ی مانگی ئابی داهاتووه.
7- هه‌ركه‌سێك هاوكار بێت له ریشه‌كێشكردنی داعش، له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت داده‌مه‌زرێ به مووچه و خانشینییه‌كه‌ی به‌رز كه ده‌گاته دوو هه‌زار دۆلار.
8- دابینكردنی پارچه زه‌وییه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوكاری له بنبڕكردنی داعش ده‌كه‌ن و ده‌ستبه‌جێ پێشنه‌ی خانووبه‌ره‌شیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
9- بڕیاره‌كانی ناو ئه‌و به‌یاننامه‌یه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێده‌كرێت كه ئه‌نجومه‌نه‌كه له 27ی ته‌مموزی 2014 ده‌ریكردووه.