یەكێتی مامۆستایان: رازی نین دەرماڵەی مامۆستایان کەمبکرێتەوە

0

نووچەنێت. سەنگەر ئاكرەیی

بەپێی راپۆرتێكی حكوومەتی هەرێم كە بۆ پەرلەمانی ناردووە، باس لە كەمكردنەوەی هەندێ دەرماڵە دەكات، كە لەناویاندا كەمكردنەوەی دەرماڵەی مامۆستایانە، لەبەرانبەریشدا یەكێتی مامۆستایان دەڵێن “ئێمە رازی نین لەو دۆخە دەستكاری دەرماڵەی مامۆستایان بكرێت”.

لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای چاکسازیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راپۆرتێکی ناردۆتە پەرلەمان کە تێیدا باس لە کەمکردنەوەی ژمارەیەک دەرماڵە دەکات و لە پەرلەمانیش لیژنەی دارایی تاوتوێی دەکات.

بەپێی راپۆرتەکەی حکومەت لە (23) جۆری دەرماڵە، حکومەت بەنیازە دەستکاری (20) جۆریان بکات، بەڵام ھێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەداوەو بڕیارە لەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر چەندێتی و چۆنیەتی رێکاری جێبەجێکردنی بدرێت.

ئەو دەرماڵانەی کە باسکراوە دەستکاری بکرێت، (150) ھەزار دینار دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە و ھەروەھا (100) ھەزار دیناری ئەو مامۆستایانەی کە پلەکانیان لەپلە شەش بەرەو سەرەوەی دەبێت.

لەبەرانبەر ئەمەدا (ئەحمەد گەرمیانی) جێگیری سەرۆکی مامۆستایانی كوردستان بە (نوچەنێت)ی گوت: “تاکو ئێستا هیچ نوسراو یان راگیێندراوێکی لەم چەشنە نەگەیشتۆتە دەستمان، بەلام بە دڵنیاییەوە ئێمە رازی نین لەو دۆخە سەختەدا دەرماڵە کەم بکریتەوە چونکە لەگەل دۆخی ئابوری مامۆستایان ناگونجێ.”

ناوبراو گوتیشی” ئەگەر هاتوو ئەو بریارە بدرێت، ئێمە کاردانەوەی خۆمان دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com