حزبی بەعس: عزەت دوری مرد

0

حزبی بەعسی عێراقی راگەیاند كە عزەت دوری یەكێك لە دیارترین سەركردەكانی حزبەكەیان مردووە.

كەناڵ و ماڵپەری (السومریە نیوز) بڵاویكردووەتەوە كە حزبی بەعس ئەوەی راگەیاندووه‌  كە ئەمڕۆ دووشەممە عزەت دوری لەتەمەنی 87 ساڵیدا مردووە . بێ ئەوەی هۆكاری مردنەكەی ئاشكرا بكات.

ناوبراو لەلایەن  دەسەڵاتدارێتی عێراقییەوە داواكراو بوو و زۆرجاریش هەواڵی گیران و كوژرانی بڵاوكراوەتەوە ، بەڵام راست دەرنەچوو.

عزەت  دوری ، یەكێك لە دیارترین پیاوانی سەدام حوسێن و لەساڵی 1979 وە تا 2003 جێگری سەدام حوسێن بووە.

ساڵی 1942 لەدایكبووەو لە ژیانیدا پێنج ژنی هێناوەو خاوەنی 11 كوڕ و 13 كچ بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com