شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن تا ئێستا ناكۆكى له‌سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنى مووسڵ وكه‌ركووك به‌رده‌وامه و به‌ڵام به دوورى نازانن سبه‌ى ئه‌م دوو شاره‌یش یه‌كلایى ببێته‌وه.
دوێنى په‌رله‌مانى عێراق مه‌سه‌له‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنى له 16 پارێزگا یه‌كلایى كرده‌وه، ته‌نیا مووسڵ و كه‌ركووك ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕاون ده‌كرێ سبه‌ى یه‌كلایى بكرێنه‌وه.
ناسر یوسف په‌رله‌مانتارى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌نوچه‌نێتى راگه‌یاند، “هێنده‌ى نه‌ماوه له‌سه‌ر یاسای فره‌بازنه‌یى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركووك ومووسڵ فراكسیۆنه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن، بۆ ئه‌مه‌ش نوێنه‌رانى ئه‌و دوو پارێزگایه دانیشتن ده‌كه‌ن و له‌م ماوه‌ى كه دانراوه ده‌گه‌نه رێككه‌وتن”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گه‌شبینى نیشان دا له‌وه‌ى كاتێك رێككه‌وتن له‌سه‌ر 16 پارێزگا كرا بێت، ئه‌وا ئه‌م دوو شاره‌یش یه‌كلایى ده‌كرێنه‌وه.
حه‌سه‌ن ئالی له فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت گوتى، “ئه‌و دوو پارێزگایه كێشه‌ى زۆریان هه‌یه ز چونكه ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ن بۆیه تا ئێستا له‌سه‌ر شێوازى هه‌ڵبژاردنى نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن و ده‌بێت به‌یانى دووشه‌م ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت”.
ئالى ره‌تیكرده‌وه پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌م دوو شاره ناكۆكییان له‌نێوان هه‌بێت وه‌ك له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو گوتى، “هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌یانه‌وێ شێوازى دابه‌شكردنى بازنه‌كان له‌م دوو شاره به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه له به‌رژوه‌ندیى كورد بێت”.